سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلاميى ئيران كۆبوونه‌وه
كۆبوونه‌كه به ئاماده‌بوونى رێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه چوو
K24 – هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قاليباف سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌كه به ئاماده‌بوونى رێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه چوو و تێیدا بره‌ودان به بوار‌ه‌كانى په‌يوه‌نديى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و گرنگيى پاراستنى ئاسايش و ئارامى تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شاندى ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانيش ئاماده بوون، هه‌روه‌ها بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، گۆڕييه‌وه.