نێچيرڤان بارزانى گه‌ڕايه‌وه هه‌رێمى كوردستان
به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه 2021/8/5، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته تارانى پايته‌ختى ئێران و به‌شدارى له رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌ركۆمارى ئێران‌دا كرد، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه، ئێوارەی ئه‌مڕۆ گه‌ڕايه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا رێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى به‌شدار بوون، كه له سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێكهاتبوو.
H.B