فایەق تۆفیق کۆچی دوایی کرد
فایەقە رەش بریکاری پێشووتری وەزارەتی ناوخۆ بوو
K24 – هەولێر
مامۆستا فایەق تۆفیق، ناسراو بە فایەقە رەش بریکاری پێشتووتری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی لە تەمەنی 88 ساڵیدا دوایی کرد.
فایەق تۆفیق، لە ساڵی 1933 لە سلێمانی لەدایکبووە، یەکێک بوو لە پێشمەرگە دێرینەکانی كوردستان و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، چەندین بەرپرسیاریەتی ھەبووە، لەوانە بەرپرسی ناوچەی دووکان و دۆڵی جافایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھەروەھا جێگری پارێزگاری سلێمانی بووە، ماوەیەکیش بەڕێوەیەری ئاسایشی سلێمانی بووە و ماوەی 14 ساڵیش بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بووە.
دوای ماوەیەک نەخۆشکەوتنی ئەمڕۆ شەممە 7/8/2021 فایەق تۆفیق گیانی لەدەستدا.