ماسییه‌ك راوكراوه‌ ددانی هاوشێوه‌ی ددانی مرۆڤه‌

به‌ وێنه‌.. ماسییه‌كه‌ ددانه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی خواره‌وه‌ی له‌ ددانی مرۆڤ ده‌چێت

ماسییه‌كه‌ له‌ جۆری "سه‌ری مه‌ڕه‌"ـه‌
ماسییه‌كه‌ له‌ جۆری "سه‌ری مه‌ڕه‌"ـه‌

K24 - هه‌ولێر:

پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور له‌ ئه‌مه‌ریكا وێنه‌ی ماسییه‌كه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ پێشبڕكێیه‌كی هه‌فتانه‌ راویكردووه‌ و ددانه‌كانی ماسییه‌كه‌ له‌ ددانی مرۆڤ ده‌چێت.

ناسان مارتن، ماسییه‌كه‌ی راوكردووه‌
ناسان مارتن، ماسییه‌كه‌ی راوكردووه‌

رۆژنامه‌ی "جینیتس بایر"، كه‌ گرنگی به‌ جیهانی ده‌ریاوانی ده‌دات، وێنه‌ی ماسییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یكی زۆری درووست كردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ددانه‌كه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی راكێشاوه‌.

ماسییه‌كه‌ له‌ جۆری "سه‌ری مه‌ڕ"ـه‌، بۆ راوكردنی نێچیره‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك ددانی هه‌یه‌، پێده‌چێت ناونانی ماسییه‌كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت شێوه‌ی ده‌می له‌مه‌ڕ ده‌چێت، به‌ڵام ددانه‌كان له‌ ددانی‌ مرۆڤ ده‌چێت.

ماسییه‌كه‌ی ددانه‌كانی هاوشێوه‌ی ددانی مرۆڤه‌
ماسییه‌كه‌ی ددانه‌كانی هاوشێوه‌ی ددانی مرۆڤه‌

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ راوچییه‌كه‌ی ئه‌و ماسییه‌ی راوكردووه‌، ناوی "ناسان مارتن"ـه‌، له‌ به‌نده‌رێكدا كار ده‌كات و كاری سه‌ره‌كی راوكردنی ماسییه‌.

ناسان مارتن، ماسییه‌كه‌ی له‌ به‌نده‌رێكی كارۆلینای باكوور راوكردووه‌
ناسان مارتن، ماسییه‌كه‌ی له‌ به‌نده‌رێكی كارۆلینای باكوور راوكردووه‌

 

د.ی