ماسییه‌ك راوكراوه ددانی هاوشێوه‌ی ددانی مرۆڤه
به وێنه.. ماسییه‌كه ددانه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی خواره‌وه‌ی له ددانی مرۆڤ ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی له ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور له ئه‌مه‌ریكا وێنه‌ی ماسییه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه، كه پێشبڕكێیه‌كی هه‌فتانه راویكردووه و ددانه‌كانی ماسییه‌كه له ددانی مرۆڤ ده‌چێت.
رۆژنامه‌ی "جینیتس بایر"، كه گرنگی به جیهانی ده‌ریاوانی ده‌دات، وێنه‌ی ماسییه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه دهنگدانهوهیكی زۆری درووست كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ددانه‌كه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی راكێشاوه.
ماسییه‌كه له جۆری "سه‌ری مه‌ڕ"ـه، بۆ راوكردنی نێچیره‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك ددانی هه‌یه، پێده‌چێت ناونانی ماسییه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه بێت شێوه‌ی ده‌می له‌مه‌ڕ ده‌چێت، به‌ڵام ددانه‌كان له ددانی مرۆڤ ده‌چێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه راوچییه‌كه‌ی ئه‌و ماسییه‌ی راوكردووه، ناوی "ناسان مارتن"ـه، له بهندهرێكدا كار ده‌كات و كاری سه‌ره‌كی راوكردنی ماسییه.
د.ی