له ئاكرێ كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ كوژرا
تا ئێستا بكوژه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه
K24 – ئاكرێ:
ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له سه‌ر یه‌كێك له رێگه‌كانی ئاكرێ دۆزرایه‌وه.
هێمن سلێمان، گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ته‌رمی كچه‌كه له سه‌ر رێگه‌ی گوندی ئومەرخوشان لە رۆژھەڵاتی سەنتەری قەزای ئاكرێ دۆزراوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی پۆلیس روونیكرده‌وه، ناسنامه‌ی كچه‌كه ئاشكرا كراوه و ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی داد له دهۆك كراوه.
گوتیشی: تا ئێستا بكوژی كچه‌كه دیار نییه و هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی نازانرێت.