وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نووسراوێك ره‌تده‌كاته‌وه
"دەستکاریکردنی دەرماڵە لە دەسەڵاتی وەزارەتمان نییە"
K24 - هه‌ولێر:
سامان سیوه‌لی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (9ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2021) رایگه‌یاند، نووسراوێك له سۆشیال میدیا سەبارەت ده‌رماڵه‌ی مامۆستایان و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و نووسراوه‌ی لە سۆشیال میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به دەرماڵەی بڕاوە (مقطوع)ی مامۆستایان و چۆنیەتی خەرجکردنی لەسەر بنەمای بەشە وانە راست نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی نییە و ھیچ نووسراوێکی فەرمی لەمبارەیەوە دەرنەچووە بۆ ئەم بابەتە و دەستکاریکردنی دەرماڵە لە دەسەڵاتی وەزارەتمان نییە.