له شه‌ڕی یه‌مه‌ن 640 منداڵ كوژراون
به گوێره‌ی زانیاریی نه‌خۆشخانه‌كان ژماره‌ی بریندارانی ریزی منداڵان گه‌یشتووه‌ته (340) منداڵ

K24- هه‌ولێر:
رێكخراوێكی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ له یه‌مه‌ن، رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای شه‌ش مانگی ئه‌مساڵه‌وه، (640) منداڵ، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له یه‌مه‌ن كوژراون، كه حوسییه‌كان منداڵان بۆ شه‌ڕ، به‌كار ده‌هێنن.
رێكخراوی (میون) بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له یه‌مه‌ن روونیكرده‌وه، (640) منداڵ كه حوسییه‌كان چه‌كداریان پێده‌كه‌ن، له شه‌ڕه‌كاندا، كوژراون، كه ته‌مه‌نیان له نێوانی (13 تا 17) ساڵین، به‌شێك له‌و منداڵانه له ریزه‌كانی راگه‌یاندنی سه‌ربازییه‌وه، كار ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، به گوێره‌ی زانیاریی نه‌خۆشخانه‌كانی پایته‌خت و پارێزگاكانی دیكه، ژماره‌ی بریندارانی ریزی منداڵان، گه‌یشتووه‌ته (340) منداڵ، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستبوونی قه‌سابخانه‌یه‌كی گه‌وره بۆ منداڵان، له یه‌مه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێك، له ئێستادا به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كان، ژماره‌ی كوژراوانی ریزی منداڵان كه‌مكردووه‌ته‌وه، خه‌ڵكی یه‌مه‌ن كه‌متر منداڵه‌كانیان ده‌خه‌نه ریزی چه‌كدارانی حوسییه‌كان، بۆ شه‌ڕكردن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب