بلینكن: سزای ئێران ده‌ده‌ین
ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه له‌و هێرشه‌وه تێوه‌گلابێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن، رایگه‌یاند، سزای ئێران ده‌ده‌ین به هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كردییه سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له كه‌نداودا.
له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گریمانه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا له باره‌ی ئاسایشی ده‌ریایی، بلینكن، گوتی: ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری بازرگانێكی ئیسرائیلیان له كۆتایی مانگی رابردوو كرده ئامانج، نابێت له سزا ده‌رباز بن و پێویسته بكه‌ره‌كانیان رووبه‌ڕووی سزا بكرێنه‌وه.
ئه‌و كه‌شتییه‌ی بلینكن باسی كرد، رۆژی (29ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2021)، له ده‌ریای عومان هێرشی كرایه سه‌ر و دووان له تیمی كه‌شتییه‌كه كه به‌ریتانیاییه‌ك و رۆمانیاییه‌ك بوون، كوژران.
ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه له‌و هێرشه‌وه تێوه‌گلابێت و هۆشداری دا، له‌وه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا ئه‌و بابه‌ته بۆ دژایه‌تی ئێران به‌كار بهێنن.
هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل، به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ریكا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئێران راده‌كێشن و تارانیش ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس