پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی

لە خوای مەزن داواکارم ساڵی نوێ کۆتایيی دەرد و بەڵا و مەینەتی و گرفتەکان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت

نێچیرڤان بارزانی/ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی/ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

به‌ بۆنه‌ی یەکی موحەڕڕەم و سه‌ری ساڵی نوێی كۆچییەوە، پیرۆزبایی له‌ ته‌واوى موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م. هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵێکی پڕ بەرەکەت و خێر و خۆشی بێت بۆ هەموو موسڵمانان و مرۆڤایەتی بەگشتی.

لە خوای مەزن داواکارم ساڵی نوێ کۆتایيی دەرد و بەڵا و مەینەتی و گرفتەکان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، بۆ کوردستان و عێراق و جیهان ساڵێکی پڕ ئاسوودەیی و ئارامى و خۆشبەختی بێت.

دووبارە پیرۆزبایی لە هەموو لایەک دەکەم و هەموو ساڵێك بە خۆشى.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

9ی ئابی 2021