تاڵیبان پایته‌ختی شه‌شه‌م ویلایه‌تی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵكرد
كابووڵ ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه دوژمن به‌ره‌و مه‌زار شه‌ریف ده‌ڕوات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هێڵی به‌رگری شاره‌كه زۆر پته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان پایته‌ختی شه‌شه‌م ویلایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كۆنترۆڵ كرد.
بزووتنه‌وه‌كه، له باكووره‌وه به‌ره‌و كابووڵ له پێشڕه‌ویدایه و ئه‌مڕۆ توانی ویلایه‌تێكی دیكه به ته‌واوی كۆنترۆڵ بكات.
فه‌رمانڕه‌وای سمنگان، سیفهتوڵڵا سمنگانی، رایگه‌یاند، چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌مڕۆ شاری عه‌لی ئایبه‌گ یان كۆنترۆڵ كرد، كه پایته‌ختی ویلایهتهكهیانه و له دووری سه‌د كیلۆمه‌تر له باشووری خۆرئاوای قندووز هه‌ڵكه‌وتووه.
هاوكات بزووتنه‌وه‌كه به‌ره‌و شاری مه‌زار شه‌ریف، كه یه‌كێكه له گه‌وره شاره‌كانی باكووری ئه‌فغانستان له پێشڕه‌ویدایه و هاوكات گه‌یشتووه‌ته ده‌روازه‌ی پایته‌ختی ویلایه‌تی به‌ڵخ.
پۆلیسی ویلایه‌تی به‌ڵخ ده‌ڵێت: شه‌ڕه‌كه 30 كیلۆمه‌تر له پایته‌ختی به‌ڵخه‌وه دووره. ده‌شڵێت: تاڵیبان به پڕوپاگه‌نده خه‌ڵك ده‌ترسێنێت.
میروه‌یس ستانیكزای، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه دوژمن به‌ره‌و مه‌زار شه‌ریف ده‌ڕوات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هێڵی به‌رگری شاره‌كه زۆر پته‌وه.
به كه‌وتنی مه‌زار شه‌ریف، شتێك له باكووری ئه‌فغانستان نامێنێته‌وه به ناوی جێپێی ده‌سه‌ڵاتی كابووڵ.
محه‌مه‌د عه‌تا نور، فه‌رمانڕه‌وای پێشووی ویلایه‌تی به‌ڵخ، ئێستا به هێزێكی زۆره‌وه له مه‌زار شه‌ریفه و ده‌ڵێت: تا دوا دڵۆپی خوێن به‌رگری ده‌كه‌م. ئه‌و له تویته‌ر نووسیویه‌تی: به كه‌رامه‌ته‌وه بمرین باشتره له‌وه‌ی له بێهیواییدا سه‌ربنێینه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه تاڵیبان شاری قهندووزی گه‌مارۆ داوه و دوای چه‌ند كاتژمێرێك شه‌ڕ توانی شاره‌كه بگرێت. هه‌روه‌ها هه‌ردوو شاری ساری پۆل و تالقانی پایته‌ختی دوو ویلایه‌تی دیكه‌ی باشوور و خۆرهه‌ڵاتی قهندووزی كۆنترۆڵ كردووه.
ئه‌فغانستان 34 ویلایه‌تی هه‌یه، 6یان ئێستا به ده‌ست تاڵیبانه‌وه‌ن. رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ده‌ستیگرت به‌سه‌ر شبرغانی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی جه‌نه‌راڵ عه‌بدولڕه‌شید دۆستم.
له قه‌ندووز، 300 هه‌زار هاووڵاتی ده‌ژین و پێشتر له 2015 و 2016 دوو جار تاڵیبان ئه‌و شاره‌ی گرتبوو.
قندووز، دووڕێی ستراتیژی باكووری ئه‌فغانستانه كه كابووڵ و تاجیكستان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
له مانگی ئایاری رابردووه‌وه تاڵیبان هێرشه‌كانی بۆ گرتنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس