حكومه‌تی هه‌رێم چوار ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ ته‌واوكردنی سێ بەنداو لە دهۆك ته‌رخان ده‌كات
ئه‌و سێ به‌نداوه توانای گلدانه‌وه‌ی زیاتر له 15 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاویان هه‌یه.. مه‌ترسییه‌كانی دیارده‌ی وشكه‌ساڵی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه
K24- دهۆك:
له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی وشكه‌ساڵی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوژمەی چوار ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ ته‌واوكردنی سێ بەنداو لە پارێزگای دهۆك تەرخانکردووه و، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە كاركردن له‌و پڕۆژانه بکرێته‌وه و هەرسێ بەنداوەکەش توانای گلدانه‌وه‌ی زیاتر لە 15 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە.
ئه‌و پڕۆژانه كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه له ساڵی 2014ـه‌وه كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه و به‌نداوی خهنهسیش كه یه‌كێكه له‌و به‌نداوانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری كاره‌كانی جێبه‌جێ كراون، عه‌بدولقادر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كانی دهۆك به وه‌كاله‌ت گوتی: به‌داخه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاركردن له‌و پڕۆژانه وه‌ستاوه.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئیستا 6 ملیار و 300 ملیۆن دینار له به‌نداوی خه‌نه‌س خه‌رج كراون و زیاتر له 70%ی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ كراوه و ته‌نیا له 30% ماوه‌ته‌وه و بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی پڕۆژه‌كه پێویستی به كه‌متر له 300 ملیار دیناره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه ده‌ستی لێ هه‌ڵبگیرێت، ئه‌وه‌ی پێشانیش خه‌رجكراوه به‌فیڕۆ ده‌چێت.
به‌نداوی سپنه دووش كه ده‌كه‌وێته سنووری ناحیه‌ی بامه‌ڕنێ، تا ئێستا له 41%ی كاره‌كانی ته‌واو بوونه و هه‌رچی به‌نداوی گه‌لیێ بهنداوایه، كه ده‌كه‌وێته سنووری قه‌زای سێمێل، له 40%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی هه‌رسێ به‌نداوه‌كه داوه و بڕیاره به‌م نزیكانه ده‌ست ته‌واوكردنیان بكرێت.
ره‌مه‌زان حه‌مزه، شاره‌زای بواری به‌نداوه‌كانیش ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی وشكه‌ساڵی له هه‌رێم به گرنگ ده‌زانێت و وه‌ك جه‌حت ده‌كاته‌وه، به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه دڵنیاییه‌ك به هه‌مووان ده‌درێت، كه چیتر وشكه‌ساڵی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست ناكات، به‌تایبه‌ت له بواری كشتوكاڵ و ئاودێری.