سوپای توركیا كۆڵبەرانی رۆبۆسكی تۆپباران دەكات
"ھاووڵاتیەك گیانی لە دەستدا و 5 دیكەش برینداربوون"
K24 - باكووری كوردستان
شەوی رابردوو سوپای توركیا كۆڵبەرانی گوندی رۆبۆسكی لە نێوان باكووری و باشووری كوردستان تۆپباران كرد، لە ئەنجامدا ھاووڵاتیەك گیانی لە دەستدا و 5 ی دیكەش برینداربوون.
پەیامنێری (كوردستان24) رایگەیاند: "شەوی رابردوو سوپای توركیا كۆڵبەرانی گوندی رۆبۆسكی سەر بە پارێزگای شرناخی باكووری كوردستانیان بۆردومان كرد، بەو ھۆیەوە ھاووڵاتیەك گیانی لە دەستدا و 5ی دیكەش برینداربوون".
دوای رووداوەكە فەرھاد ئەنجوو، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لە شرناخ ھەواڵەكەی پشتراست كردەوە و ئیدانەی ئەو كارەی كردەوە و بۆ رزگاركردنی برینداران گوندنشینان چوونە شوێنی رووداوەكە.
پشووترلە ساڵی 2011 فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا كۆڵبەرانی رۆبۆسكیان بۆردومان كردو بووە ھۆی گیان لە دەستدانی 34 كەس و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكەی گوندنشینانی رۆبۆسكی كە لە سنووری نێوان باكوور و باشووری كوردستان كۆڵبەری دەكەن.