نیویۆرك تایمز: ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت سوپاكه‌ی له ئه‌فغانستان بمێنێته‌وه
زۆرینه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پاڵپشتی كشانه‌وه‌ی سوپا ده‌كه‌ن له ئه‌فغانستان
K24 – هەولێر:
گاندی بیترۆف، له چوارچێوه‌ی وتارێك كه له رۆژنامه‌ی نیزافیسیما گازیته، رایگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له ئه‌فغانستان، بوه‌ستێنێت.
راشیگه‌یاند، ئیداره‌ی جۆ بایدن، پێی وایه، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان، هه‌موو توانایه‌كی خستووه‌ته به‌رده‌ستی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌شره‌ف غه‌نی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت، هێرشی چه‌كدارانی تاڵیبان، رابگرێت، رۆژ دوای رۆژیش، میدیاكان، سه‌ركه‌وتنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، له ئه‌فغانستان، راده‌گه‌ینن.
سندوقی فڕاكلین رۆزفلت، بۆ توێژینه‌وه‌ی سیاسی، له زانكۆی مۆسكۆ، بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌موو هه‌واڵه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌بیستن، به‌ڵام له كشانه‌وه‌یان ناوه‌ستن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش، كاریگه‌ری جه‌ماوه‌ری بۆ جۆ بایدن دروست ناكات، په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ جۆ بایدن درێژ ده‌كه‌ن، چونكه سه‌رده‌می تره‌مپ، رێكه‌وتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا نه‌كشێته‌وه، باراك ئۆباماش چه‌ندین جار بیرۆكه‌ی كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له ئه‌فغانستان، خسته روو، به‌ڵام به‌رده‌وام دوای ده‌خست.
تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، كه زۆرینه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، پاڵپشتی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، له ئه‌فغانستان، ده‌زگای(Hill-HarrisX) راپرسییه‌كی ئه‌نجامدا، تێیدا رێژه‌ی پاڵپشتی بۆ كشانه‌وه، (%73) بوو، له كۆی (%81) به‌شداربووی ئه‌م راپرسییه.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب