کەشناسی بەرزترین پلەی گەرمای دوو رۆژی راگەیاند
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 41 و لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 42 و دهۆک 40 پلە، لە کەرکووک 43 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پێشبینی دەکرێت گەرما بە پلەیەک بەرزبێتەوە.