مه‌سرور بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌ركه له‌پێشینه‌كه‌ی حكومه‌ت ده‌كاته‌وه
بنیاتنانی ئابوورییه‌كی به‌هێزتر و فره‌چه‌شن بۆ ئایندهی خه‌ڵكی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، كه له هه‌ژماره‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكرده‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له ئه‌ركی هه‌ره له پێشینه‌ی كابینه‌كه‌ی كرده‌وه، كه په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی داهاتووی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه.
له‌و تۆماره نوێیه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ژێر ناونیشانی "بنیاتنانی ئابوورییه‌كی به‌هێزتر و فره‌چه‌شن بۆ ئایندهی خه‌ڵكی كوردستان" ده‌ڵێت: "فره چه‌شن كردن و ههمهجۆر كردنی داهاته‌كان، ئه‌ركێكی له پێشینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و تۆماره‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روانگه ستراتیژیانه‌ی بۆ زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، "حكومه‌ت هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا، كه جگه له دابینكردنی بودجه بیر له درووستكردنی ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز بكاته‌وه".
له باره‌ی ئه‌و ئامانجه ستراتیژییه‌وه، كه ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی بۆ ده‌دات سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا بۆ ئێستا، به‌ڵكو بۆ داهاتووش ئێمه بتوانین متمانه له‌سه‌ر داهاته‌كانی ناوخۆمان بكه‌ین.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا، كه مانگێك به‌سه‌ر دوو ساڵ ته‌مه‌نیدا تێده‌په‌ڕێت، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی بواری پیشه‌سازی، كاره‌با، پیشه‌سازی خۆراك، كشتوكاڵ، دانه‌وێڵه و سامانی ئاو و ئاژه‌ڵی ئه‌نجامداوه پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نیشی بۆ چاكسازی یاساییانه و ریشه‌ییانه بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان و خراپ به‌كارهێنانی سامانی گشتیی گرتووه‌ته به‌ر، كه وه‌ك یه‌كێك له قه‌یرانه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرا.