سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەكات
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان و هەروەها هەڕەشە و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ كرا.
K24 – ههولێر:
رۆژی چوارشەممە 11ـی ئابی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان و هەروەها هەڕەشە و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوهیەدا لەپێناو پاراستنی ئاساییش و سەقامگیرییدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان كرایەوە.