راگەیه‌ندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
كێشه‌كه به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م 7 ملیار و 680 ملیۆن دینار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌مئاوی چه‌مچه‌ماڵ خه‌رج بكرێت و هه‌نگاوی پێویست بنرێن بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كه.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ، لە سەر فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەفت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش هاتووه، كه "سەرۆکی حکومەت، دەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە، کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەماڵ".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
راگەیه‌ندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ ، لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەفت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت .
هەروەها سەرۆکی حکومەت، دەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەماڵ .
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
11ی ئابی 2021