لیستی ناوی ئەو زیندانییە سیاسییانەی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت بڵاوكرایه‌وه
له‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان سه‌ردانی بانك بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان، لیستی ناوی 145 زیندانی و گیراوی سیاسی بڵاوكرده‌وه، كه رێكاره‌كانی بایۆمه‌تری و به‌ڵێننامه‌ی دادنووسیان ته‌واوكردووه و له كاتی راگه‌یاندنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شاهیدان سه‌ردانی بانكی بێخاڵ بكه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه، ئه‌وانه‌ی رێكاره‌كانی بایۆمه‌تریان ته‌واو نه‌كردووه پێویسته ته‌واوی بكه‌ن و به‌ڵێننامه و بایۆمه‌تی ته‌واو بكه‌ن ئینجا سه‌ردانی بانك بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌وانی كۆچی دواییان كردووه، واریسه‌كانیان ده‌توانن رێكاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری زیندانییه سیاسییه‌كانی تایبه‌ت به یاسای خانه‌نشینی ته‌واو بكه‌ن، ئینجا سه‌ردانی بانك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مینحه‌كانیان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان:
كه له په‌یجی فه‌رمی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویانكردووه‌ته‌وه، دوا بەدوای فەرمانمان ژمارە (757) لە رێکەوتی 12/8/2021 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (145) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی سێیەم، ئەو بەرێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنووسیان تەواوکردووە لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار و حوزەیرانی 2021.
بەڕچاوکردنی ئەم خاڵانە:
1. ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
2. ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردووە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی: