نرخی نەوت دابەزی

دوای ئەوەی ئەمەریکا داوای لە کۆمپانیاکانی نەوت کردووە ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبکەنەوە

نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

دوای دوو رۆژ لە بەرزبوونەوەیەکی سنووردار، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەیدا دابەزی، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمەریکا داوای لە کۆمپانیاکانی نەوت کردووە ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبکەنەوە، بەهۆیەوە مەترسییەکان لەخستنەڕووی نەوت رەواتەوە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 0.25٪ بۆ 71.26 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.

نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی 0.33٪ بۆ 69.02 دۆلار دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە ئیدارەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە وڵاتانی هەناردەکاری ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی کرد، ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبکەنەوە. کە مەەست لەو داواکارییەش رێگریە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کە هەڕەشەیەکی جددیە لە گەشانەوەی ئابووری جیهان.