له‌به‌ر "زمان پیسی" ژماره‌یه‌ك تووتی سزا ده‌درێن
جنێویان به سه‌ردانیكه‌ران داوه
K24 - هه‌ولێر:
چەند تووتیه‌ك لە باخچەی ئاژەڵانی بەریتانیا بە ھۆی گوتنی قسەی نەشیاو بە سەردانیکەران کێشەیان نایەوە، به‌و هۆیه‌وه‌ش سزا دران.
پێنج تووتی له باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان له به‌ریتانیا، بە ھۆی گوتنی قسەی نەشیاو بە سەردانیکەرانی باخچەكه، کێشەیان نایەوە، دەستبەجێ بەرپرسانی باخچەی ئاژەڵان ھەر پێنج تووتیه‌كه‌یان دوورخسته‌وه و داوای لێبوردنیان لەخەڵک کرد و پەیمانیان دا، چی دیکە تووتییه‌كان نەھێننەوە ناو باخچەی ئاژەڵان بۆ نمایشکردن.
بەرپرسانی باخچەی ئاژەڵانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، پێشتر تێبینی ئەم حاڵەتەیان نەکردووە و نەیانزانیوە کە ھەر پێنجیان پێکەوە بەو شێوازە قسەی نەشیاو بە خەڵک دەڵێن، ئەوەشیان راگەیاند کە پاسەوانەکانی باخچەی ئاژەڵان تووتیه‌كانیان فێری ئەو قسە نەشیاوانە کردووە و ئەوان ھیچ ئاگادار نەبوونه تاوەکو رێگری بکەن.