پارتی: هه‌موو هه‌وڵێكمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ یه‌كگرتوویی نێوماڵی كوردستان
پارتی هیوای وه‌به‌ر خه‌ڵكی كوردستان هێنایه و چرای ئومێدی له دڵی رۆڵه‌كانی كوردستاندا داگیرسانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له یوبیلی ئه‌ڵماسی دامه‌زراندنیدا، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا جه‌ختی له هه‌وڵه‌كانی پارتی بۆ پاراستن و پێشخستنی ئه‌زموونی كیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكردووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: 75 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، پارتی دیموكراتی كوردستان دامه‌زرا، دامه‌زراندنی پارتی بووه سه‌ره‌تای ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌می نائومێدییه‌ی پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئاسمانی كوردستانی ته‌نیبوو.
هه‌روه‌ها هاتووه: دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به سوود وه‌رگرتن له هزری رۆشنبیری رابه‌ری نه‌ته‌وه "مسته‌فا بارزانی نه‌مر" و ده‌سته‌یه‌ك له دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان، هیوای وه‌به‌ر خه‌ڵكی كوردستان هێنایه و چرای ئومێدی له دڵی رۆڵه‌كانی كوردستاندا داگیرسانده‌وه و بووه مینبه‌ری كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێز و توانا و شیانه سیاسی و جڤاكی و كولتوورییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: به ئیلهام وه‌رگرتن له فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زراندنی، پارتی هه‌موو هه‌وڵێكیشی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و سیاسی و یه‌كگرتوویی نێوماڵی كوردستان تا هه‌مووان پێكه‌وه ئه‌م قه‌واره سیاسییه به‌ڕێوه‌ببه‌ین و بیپارێزین و داكۆكی له جیاوازی و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و مافه ره‌وا و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان به ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان به كورد و توركمان و كلدان و سریان ئاشووری و به موسڵمان و مه‌سیحی و ئێزدی بكه‌ین.
له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، "ستراتیژییه‌كی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داڕێژراوه، كه به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان گرنگترینه، هه‌وڵه هه‌ره له پێشینه‌كانی پارتی بۆ ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو تواناكانی خه‌ڵكی كوردستان یه‌كبخرێن له پێناو پاراستنی شكۆ و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان و پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان. له‌م ئه‌ركه‌شدا، پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك هه‌میشه هیچ سازشێك له‌سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و هیچ مافێكی گه‌لی كوردستان ناكات و بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقدا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ چاره‌سه‌ر بكرێن.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانیشه‌وه، پارتی رایگه‌یاندووه، "هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تا ئێستا هه‌وڵه‌كانمان به‌و ئاراسته‌یه بووه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسێیه‌تی باش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی درووستمان هه‌بێت و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو رێگه‌یه‌كمان گرتووه‌ته‌به‌ر، سه‌ره‌ڕای هاوسۆزیشمان بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراسییانه و ئاشتیانه‌ی كێشه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه، داواشمان له ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كردووه، كه رێز له سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان، پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی و یاساكانی بگرن و بیانوو نه‌ده‌نه هیچ ده‌وڵه‌تێك سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ببه‌زێنێت و زیان به قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت.