له ژێر چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌ت سبه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای 132 كه‌ی ڤی نیشتمان ده‌كرێته‌وه
وه‌زیری كاره‌با وته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات و پڕۆژه‌كه له لایه‌ن وه‌زیری كاره‌با و پارێزگاری هه‌ولێره‌وه به‌گه‌ڕ ده‌خرێت.
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی له ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كاره‌با وێستگه‌ی كاره‌بای 132 كه‌ی ڤی نیشتمان بكاته‌وه.
مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی وێستگه‌كه كاتژمێر (10:00)ی سه‌رله به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر وته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات.
دواتر كورته فیلمێك له سه‌ر قۆناغه‌كانی بونیاتنانی وێستگه‌ی 132 كه‌ی ڤی، 11/32 كه‌ی ڤی نیشتمان له لایه‌ن كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه‌وه.
پاشان وه‌زیری كاره‌با وته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات و پڕۆژه‌كه له لایه‌ن وه‌زیری كاره‌با و پارێزگاری هه‌ولێره‌وه به‌گه‌ڕ ده‌خرێت.