شنگال.. ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه كرایه ئامانجی بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌كی توركیا
به ڤیدیۆ.. كوژراو و بریندار هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌یه‌كی توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (16ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌ی له بازاڕی كۆنی شنگال كرده ئامانج، كه بووه هۆی كوژرانی 3 سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه و برینداربوونی دوو كه‌سی دیكه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان باره‌گای په‌كه‌كه (پارتی كرێكارانی كوردستان) له بازاڕی كۆنی شنگاله و ئاماژه به‌وه كراوه، بوردومانه‌كه به ئامانجگرتنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یه له‌لایه‌ن توركیاوه.
په‌یامنێری كوردستان24 له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی شاره‌كه روونیكرده‌وه، كاتژمێر 12:30 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی توركیا بۆردومانی بازاڕی كۆنی شنگالی كردووه، به‌و هۆیه‌وه 3 سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه كوژران.
روونیشكرده‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كراوته ئامانجی فڕۆكه‌كانی توركیا، 5 سه‌رنشینی تێدابووه و سه‌رجه‌میان به‌ر بۆردومانه‌كه كه‌وتوون و برنداره‌كانیش برینه‌كانیان سه‌خته.
سەرچاوەیەک لە شنگال بە کوردستان24ی راگەیاند: "یەکێک لەو کەسانەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژراوە، فەرماندەیەکی سەر بە هێزەکانی پەکەکە (یەپەشە)یـە بەناوی سەعید حەسەن".
سەرچاوەکە راشیگەیاند: "تەرمی کوژراوەکان رەوانەی پزیشکی دادی مووسڵ کراون و بریندارەکانیش لە نەخۆشخانەی شنگال چارەسەر دەکرێن".
ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی زانیارییەکان بڕیارە ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی شنگال بکات.