تورکیا کوشتنی 10 چەکداری پەکەکەی لە هێرشەکانی شنگال راگەیاند

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌
بۆردومانی توركیا، وێنه‌: ئه‌رشیف
بۆردومانی توركیا، وێنه‌: ئه‌رشیف

K24- هه‌ولێر:

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، وەزارەتی بەرگری تورکیا لەبارەی هێرشە ئاسمانییه‌كانی چەند رۆژی رابردوویان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە سنووری قه‌زای شنگال ئاشکرای کرد، لەو هێرشانه‌دا 10 چەکداری پەکەکە كوژراون، کە ژمارەیەکیان فەرماندەی باڵای پەکەکە بوون.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیادا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و هێرشانە زیانێکی زۆر گەورەیان بە پەکەکە لەو ناوچەیە گەیاندووە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، لە چەند رۆژی رابردوودا، هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی تورکیا ژماره‌یه‌ك پێگەی پەکەکەی لە شنگال و ناوچەکانی دەووروبەری کردە ئامانج، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ژمارەیەك چەکدار و فەرماندەی پەکەکە کوژران و بریندار بوون.

H.B