تورکیا لە قامشلۆ ئۆتۆمبێلێكی كرده‌ ئامانج

هێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە

K24 - هەولێر

فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا له‌ شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی كرده‌ ئامانج.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی كوردستان24، له‌ قامشلۆ، ئەمڕۆ یەکشەممە 22/8/2021، توركیا له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئۆتۆمبێلێكی له‌ نزیك گوندی "هیمۆ"ی سه‌ر به‌ قامشلۆ كردووه‌ته‌ ئامانج، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو پارێزگای حه‌سه‌كه‌ و عامودا، تا ئێستاش زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.

بەگوێرەی میدیاکانی پەیەدە، بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبووە و دوای بۆردومانەکەش فڕۆکەکانی چاودێری تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای کوردستان زیادیکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان، لەماوەی دوو رۆژدا ئەمە چوارەم هێرشی ئاسمانی تورکیایە بۆ سەر هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان.