تۆنی بلێر: بڕیاره‌كه‌ی بایدن گه‌مژانه بوو
بژارده‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ستراتیژی نه‌بوو، به‌ڵكو سیاسی بوو

K24 - هەولێر:
تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا، بێده‌نگی شكاند، وه‌ك هاوبه‌شێكی جه‌نگی سه‌ره‌كی جۆرج ده‌بلیۆ بووش، له ئه‌فغانستان له ساڵی 2001، رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی جۆ بایدن، تایبه‌ت به كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، گه‌مژانه بوو.
بلێر رایگه‌یاند، هێزی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، به پێی پێوه‌ری دابه‌شكردنی زلهێزه‌كانی جیهان، به‌ره‌و دابه‌زین ده‌چێت، به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا، كاتێك له ریزی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاته ده‌ره‌وه، یاخوود له دۆسییه‌ی ئه‌فغانستان پرس و رای پێنه‌كرا، كه له رابردوودا ئه‌مه‌ریكا به‌هێزترین هاوپه‌یمانی ئێمه بوو، بۆیه له‌داهاتوودا ده‌بین به دووه‌می زلهێزه‌كانی جیهان.
تۆنی بلێر، هێرشێكی تووند كرده سه‌ر جۆ بایدن، راشیگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستاندا، بژارده‌كه‌ی ستراتیژی نه‌بوو، به‌ڵكو سیاسی بوو.
بلێر، له چوار چێوه‌ی وتارێكیدا كه په‌یمانگه‌ی بلێر، بۆ گۆڕانكاری جیهانی(The Tony Blair Institute for Global Change)، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌یپێكرد، پێویستمان به‌وه نه‌بوو كه بڕیاری له‌مشێوه بدرێت، ئێمه و ئه‌مه‌ریكا متمانه‌ی شه‌ڕكردنمان له عێراق و ئه‌فغانستان، له‌ده‌ستدا، پشتكردن له ئه‌فغانستان و گه‌له‌كه‌ی له‌م قۆناغه‌دا مه‌ترسیدار و كاره‌ساتباربوو، جیا له‌وه‌ش پێویست نه‌بوو، هه‌روه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه و ئه‌وانیشدا نه‌بوو، كه بڕیاری وه‌ها ده‌ربكرێت.
گوتیشی: وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی وڵاته‌كه‌م، كاتێك چووینه ریز ئه‌مه‌ریكا، بۆ له‌ناوبردنی تاڵیبان، جیهان هیوایان به ئێمه‌وه هه‌بوو، ئه‌و هیوایه له ژێر چه‌تری بڕیاره‌كه‌ی جۆ بایدن كۆتایی هات، ئه‌وه‌ش باش ده‌زانم، كه بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه چه‌نده زه‌حمه‌ته، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بته‌وێت، ده‌ره‌نجامی راستت هه‌بێت.
بلێر ده‌شڵێت: له داهاتوودا ئه‌وه ده‌بینین كه چین و ئێران و رووسیا، سوودمه‌ند ده‌بن له‌و بڕیاره‌ی جۆ بایدن، له‌مه‌ودواش هه‌ر بڕیارێك له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا بدرێت، به سه‌قامگیر سه‌یر ناكرێت، به‌شێكیش پێیان وایه، بڕیاری سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، تێكشكاو و جێی متمانه نین.
بلێر روونیكرده‌وه، له ئێستادا به‌ریتانیا له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپایه، نه‌مانتوانیووه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمان كه ئه‌مه‌ریكایه، بۆچوون بگۆڕینه‌وه، بۆیه مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه، ئێمه و ئه‌مه‌ریكا، له ریزی زلهێزان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پله‌ی دووه‌م.
بلێر پێی وایه، ئه‌گه‌ر رۆژئاوا بیه‌وێت جڵه‌وی (سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك) بگرێته ده‌ست، پێویسته له خۆشی و ناخۆشیدا، پابه‌ند بێت، ده‌بێت متمانه‌ی هاوپه‌یمانان و دژه‌كان، باشتر بخوێنینه‌وه، پێویسته ئه‌وه بزانن كه وڵات نابێت له جیهاندا داببڕێت، ئه‌گه‌ر وا بڕوات، پێم وایه به‌ریتانیا خۆی له‌ناو ده‌بات.
روونیشیكرده‌وه، ده‌بێ به‌هانای ئه‌وانه‌وه بچین كه ئێمه لێیان به‌رپرسین، ئه‌فغانه‌كان رۆژانێك یارمه‌تیان داین، پێویسته له‌م دۆخه‌دا پشتگیریان بكه‌ین و له‌گه‌ڵ تاڵیبان تووندتر بین.
باسی له‌وه‌شكرد، پێویست ده‌كات ئێمه و ئه‌مه‌ریكا و ژاپۆن، هاوكار گه‌لی ئه‌فغانی بكه‌ین، چونكه به‌شێكی زۆری ئه‌فغانییه‌كان، تامی سه‌ربه‌خۆییان كردووه.
سه‌رچاوه: ئیلاف
ك.ب