بایدن: له گواستنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌فغانییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین
گێمی دیكه‌ی رووداوه‌كان له داهاتوودا روو ده‌ده‌ن، كۆششه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپییه‌وه رایگه‌یاند، رۆژانه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی و مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه، له ئه‌فغانستانه‌وه به‌رده‌وام بووین له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نزیكه‌ی (11)هه‌زار كه‌س، له رۆژانی داهاتووش ئه‌م ژماره‌یه گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت.
جۆ بایدن، راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی كه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابوله‌وه هه‌مانه، كاری له پێشینه‌مان، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه ئهمهریكییانهیه كه له ئه‌فغانستانن، پلانه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ گواستنه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكاوه هاوكاربوونه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وكاره‌ی كه پێویست بوو بیكه‌ین، كردمان، هه‌روه‌ك هاوكارانمان له ناتۆ خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی تیمهكانیانن، بێ گومان هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئهفغانییهكانیشمان كار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌مه له‌مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵه‌وه (33) هه‌زار كه‌س له فڕۆكه‌خانه‌ی كابوله‌وه، له رێگه‌ی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكی و ناتۆ، گوازراونه‌ته‌وه جێگه‌ی مه‌به‌ست.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌داهاتوودا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌گوازینه‌وه، به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆسه‌یه، كه كارێكی ئازاربه‌خش و قورسیشه، نازانین كه‌ی كۆتایی دێت.
ئاماژه‌شیپێكرد، ئه‌م وێنانه‌ی كه له رێگه‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بینیمان، ئه‌مه واقیعی ئه‌فغانستان بوو نیشانی داین، بۆیه گێمی دیكه‌ی رووداوه‌كانیش له داهاتوودا روو ده‌ده‌ن، كۆششه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه.
ك.ب