دوای سێ سه‌ده جادووگه‌رێك له ئه‌مه‌ریكا بێ‌تاوان ده‌رده‌چێت
ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی جادووگه‌ر، له گوندی (سالم) كه‌رتی ئیسكیسی سه‌ر به ویلایه‌تی ماساتشۆستسی ئه‌مه‌ریكایی، بوونه‌ته هۆكاری دروستكردنی كێشه‌وگرفتی گه‌وره، بۆ خه‌ڵك
K24 – هەولێر
دادگای ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیكرد به لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌ی ئه‌لیزابیس جۆنسون جۆنیۆر و هاوڕێكانی، كه به‌ر له (328) ساڵ، وه‌ك جادوگه‌رێك تۆمه‌تیان خرا پاڵ، ته‌نها ئه‌لیزابیس نه‌بێ، هاوڕێكانی له سێداره دران.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌رتی ئیسكیسی سه‌ر به ویلایه‌تی ماساتشۆستسی ئه‌مه‌ریكایی، نازناوی جادووگه‌ری (سالم)ـی خسته پاڵ ئیلیزابیس و (25) له ئافره‌تانی جادووگه‌ری هاوڕێی ، كه‌وه‌ك جادووگه‌ری گوندی (سالم)، له‌سه‌رده‌می خۆیان ده‌ركه‌وتن.
له‌ساڵی 1693، ئیلیزابیس، به‌تۆمه‌تی جادووكردن، سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام به‌هۆی دوو گیانبوونی، بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا، له‌به‌رامبه‌ردا (25) له جادووگه‌رانی هاوڕێی، به‌هۆی هه‌مان تۆمه‌ت، له سێداره دران و به‌شێكیشیان سزای به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا.
دیانا دیزولیو، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، دوایه‌كی پێشكه‌ش دادگا كردووه، بۆ بێ‌تاوان ناساندنی ئه‌لیزابیس و هاوڕێكانی، هه‌روه‌ك ناوبراو بۆ رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، رایگه‌یاند، له رابردوودا چمان پێ نه‌كرا ده‌رهه‌ق به‌و ژماره جادووگه‌ره‌ی گوندی (سالم)، له ئێستادا ده‌توانین ئه‌وه بكه‌ین كه بڕیاری بێتاوانبوونیان ده‌ربكه‌ین و مێژوویان بگۆڕین.
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی جادووگه‌ر، له گوندی (سالم) كه‌رتی ئیسكیسی سه‌ر به ویلایه‌تی ماساتشۆستسی ئه‌مه‌ریكایی، بوونه‌ته هۆكاری دروستكردنی كێشه‌وگرفتی گه‌وره، بۆ خه‌ڵك، به گوێره‌ی بیركردنه‌وه‌ی كریستیانه‌كانی پڕۆتستانت و بڵاوبوونه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی (پاكبوونه‌وه)، له ئه‌مه‌ریكا، له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ربڵاوبوو، بڕیاری له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو.
ئه‌لیزابیس، له‌نێو ئه‌و كچانه‌ی گووندی (سالم)ـدا بوو، كه باردودۆخی ته‌ندروستیان رۆژ له دوای تێكده‌چوو، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كچه نه‌خۆشانه، دووچاری جادوو بوونه‌ته‌وه، پزیشكێك ئه‌و حاڵه‌ته‌ی گوندی (سالم)ـی ئاشكرا كرد، ده‌ستیانكرد به به‌كارهێنانی ته‌زووی كاره‌با، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له كچانی خزمه‌تكاری كه‌نیسه‌ی گوندی ناوبراو، دواجار ئه‌لیزابیس تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ی كه ده‌ستی هه‌بووه له جادووكردن له‌و كچانه‌ی گوند و كه‌نیسه، بۆ ئه‌مه (25) ئافره‌تی دیكه‌ش به‌هه‌مان تۆمه‌ت، سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو، ته‌نها ئه‌لیزابیس نه‌بێت، به‌هۆی دووگیانبوونی له سزای له سێداره‌دان رزگاری بوو.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
ك.ب