زه‌كییه ئیسماعیل حه‌قی كۆچی دواییكرد
یه‌كه‌م ژنه دادوه‌ری كورد له ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كه‌م ژنه دادوه‌ری كورد له ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زه‌كییه ئیسماعیل حه‌قی كۆچی دواییكرد
ژیاننامه‌ی زه‌كییه ئیسماعیل حه‌قی
* یه‌كه‌م ژنه دادوه‌ر بووه، له ئاستی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
* له (18ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 1939) له خێزانێكی كوردی فه‌یلی له شاری به‌غدا له‌دایكبووه.
* كۆلیجی مافی له زانكۆی به‌غدا به پله‌ی نایاب له 1957 ته‌واو كردووه.
* له 1966 به‌كالۆریۆسی له كارگێڕی كار له زانكۆیه‌كی سویسرا به‌ده‌ستهێناوه.
* له 1972 به پله‌ی نایاب، ماسته‌ری له یاسا له زانكۆی به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه.
* له زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكا دكتۆرای له یاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه.
* كاری پارێزه‌ری كردووه و له (9ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1959) وه‌ك یه‌كه‌م دادوه‌ری ئافره‌ت له سه‌رده‌می حوكمڕانی عه‌بدولكه‌ریم قاسم (1958 - 1963) دامه‌زراوه و بووه‌ته دادوه‌ری دادگای شه‌رعی به‌غدا.
* له 1964 وه‌ك راوێژكاری یاسایی له په‌یمانگه‌ی حكومی دامه‌زراوه.
* تا 1969 وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كاروباری كارگێڕی و یاسایی له دامه‌زراوه‌ی گشتیی ده‌واجن، كاریكردووه.
* دواتر وه‌ك راوێژكار و شاره‌زا له كاروباری یاسایی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كاری كردووه.
* په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه كردووه.
* تا 1996 كاری پارێزه‌ری كردووه و له‌و ساڵه‌دا چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
* به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، ئه‌فغانی، ئینگلیزی خوێندنه‌وه و نووسینی هه‌بووه.
* خاوه‌نی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی و وتاره له باره‌ی پرسه‌كانی مافی مرۆڤ له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
* له كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتی له ناوپردان، كه له (1ی تهمموز/ یۆلیۆی 1970) به‌ڕێوه‌چوو، به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه.
* له (11ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 1952) یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانی دامه‌زراندووه و له 1952 تا 1975 سكرتێری ئه‌و رێكخراوه بووه.
* له 1974دا وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی یاسایی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی ده‌ستووری داهاتووی عێراق هه‌ڵبژێردراوه.
* له چه‌ندین كۆنگره‌دا نوێنه‌رایه‌تی پارتی كردووه به تایبه‌تی له‌و كۆنگرانه‌ی له وڵاتانی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، نه‌مسا، ئیتاڵیا، سوید، ئه‌ڵمانیا، چیكۆسلۆڤاكیا، رۆمانیا، یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو، چین، مه‌نگۆلیا، ئێران، هیندستان، تونس، سودان، میسر، ئه‌رده‌ن، سووریا و لوبنان.
* به هۆی هه‌ڵوێستی سیاسییه‌وه له (6ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 1962) هه‌موو پۆسته‌كانی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كاندا كردبوو بۆ داواكردنی ئاشتی و راگرتنی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دژ به خه‌ڵكی كوردستان.
* به هۆی په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه له 1975 تا 1996 له ژێر مانه‌وه‌ی ناچاریدا بووه واته بۆ ماوه‌ی 21 ساڵ.
* دوای چوونی بۆ ئه‌مه‌ریكا، بووه‌ته وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی عێراقییه‌كانی نیشته‌جێی ئه‌مه‌ریكا له 1996.
* له 2002 بووه‌ته ئه‌ندامی پڕۆژه‌ی یاسای راگوزه‌ر له عێراقدا.
* له 2003دا بووه‌ته ئه‌ندامی پڕۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجوومه‌نی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق.
* گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌غدا و وه‌ك راوێژكاری پێشكه‌وتوو له وه‌زاره‌تی داد كاریكردووه.
* به‌شداریكردووه له نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی یاسایی عێراق.
* سه‌رۆكایه‌تی دوو رێكخراوی ناحكومی كردووه، بۆ هاوكاریكردنی ژنان و منداڵانی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر.
* له (ئازار/ مارسی 2004)، كراوه‌ته پشكێنه‌ری گشتیی له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
* له هه‌ڵبژاردنی (30ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2016) وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی "العراقیون" هه‌ڵبژێردراوه.
* له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بووه‌ته ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی و لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و لیژنه‌ی سه‌روه‌ری.
* ئه‌ندامی لیژنه‌ی داڕشتنی ره‌شنووسی ده‌ستووری نوێی عێراق بووه.
* ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (23ی ئاب/ ئۆگستی 2021)، له ئه‌مه‌ریكا به هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دواییكرد.