تاڵیبان: ئه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بچێنێت له سێداره‌ی ده‌ده‌ین
ئه‌فغانستان پێویستی به‌پاره‌یه، له حاڵی ئێستاشدا، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بارودۆخی ئابووری خراپه
K24 – هه‌ولێر:
دینیس تیلمانۆف، له رۆژنامه‌ی گازیته‌ڕو، رووسیایی، له چوارچێوه‌ی گوتارێكیدا، رایگه‌یاند، باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌م تاڵیبان ده‌ستبه‌رداری به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، بێت.
ئاماژه‌یپێكردووه، دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ئه‌فغانستانی كۆنتڕۆڵكرد، شه‌ڕێكی تووندی له رێگه‌ی میدیاوه دژی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر (حه‌شیش و ئه‌فیۆن)، راگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ش كار بكات، سزای له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ر جێبه‌جێده‌كرێت.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌لیكسه‌نده‌رمیخائیلۆف، سه‌رۆكی پێشووی هه‌ماهه‌نگی و قه‌ڵاچۆكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر، روونیكردووه‌ته‌وه، به‌رهه‌مهێنانی (هیرۆیین)، تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی جووتیارانی ئه‌فغانییه، بۆیه تاڵیبان ئه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێمه له پێشوودا ئه‌زموونی له‌مشێوه‌مان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیباندا هه‌یه، له‌ساڵی (2001) كاتێك دووباره كۆنتڕۆڵی ئه‌فغانستانیان كرد، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر (100) هێنده دابه‌زی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، تاڵیبان بره‌وی به‌م كه‌رته دا و چونكه پێویستی به كڕینی چه‌ك هه‌بوو.
ئه‌لیكسی مالاشینكۆ، له په‌یمانگه‌ی ئابووری جیهانی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، روونیكرده‌وه، له‌بری وه‌به‌رهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، ده‌توانرێت ئه‌فغانستان بكرێته گه‌وره‌ترین بازاڕی كه‌رتی كشتوكاڵی له جیهاندا.
مالاشینكۆ رایگه‌یاند، ئه‌فغانستان پێویستی به‌پاره‌یه، له حاڵی ئێستاشدا، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بارودۆخی ئابووری خراپه، بۆیه تاڵیبان ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری دۆسیه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بێت.
میخائیلۆف، دواجار گوتی: ئه‌م پرسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌وه‌ستێت كه ئایا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دان به ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان داده‌نێت، یاخود نا، بۆیه ئه‌م وڵاته پێویستی به پاره هه‌یه، ئه‌گه‌ر پاڵپشتی نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌بێته پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب