به‌ره‌ی چه‌كداری نیشتیمانیی ئه‌فغانستان: 11ـی سێپتێمبه‌ر دووباره ده‌بێته‌وه
له ئێستادا ئه‌فغانستان كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئاسایشی هه‌یه، حكومه‌تێكی گشتگیر نیه كه ئیداره‌ی ئه‌و دۆخه بكات
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی مه‌یسه‌م نه‌زه‌ری، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ی به‌رگری نیشتیمانیی ئه‌فغانستان، بۆ كوردستان 24، رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ر له دووساڵ، پلانی كشانه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان هه‌بوو، پێشتر له ئه‌فغانستان حكومه‌ت و هێزمان هه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئێستادا كێشه‌ی گشتی له ئه‌فغانستان، به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دۆخه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئێستا ده‌بینرێت.
راشیگه‌یاند، ئه‌فغانستان كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئاسایشی هه‌یه، حكومه‌تێكی گشتگیر نییه كه ئیداره‌ی ئه‌و دۆخه بكات.
روونیشیكرده‌وه، ئێمه وا ده‌كه‌ین كه گفتوگۆكان چاره‌سه‌ری یه‌كه‌م بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی له ئه‌فغانستان بونیات بنێین، له‌به‌رامبه‌ردا دژی هه‌موو جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كین، چونكه پارێزگاری له بوونی خۆمان ده‌كه‌ین، ئێمه له په‌نجشیر گه‌مارۆ دراوین، پێشتریش له نه‌وه‌ده‌كانیش، هه‌مان شێواز له به‌رامبه‌رمان كرا، پێویسته رێز له هێز و پێگه‌ی ئێمه بگرن.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌وه‌ی كه ئێمه بۆ ئه‌فغانستان ده‌مانه‌وێت، وه‌ك عێراق، كۆمه‌ڵێك كه‌مینه‌ی تێدایه، ده‌بێت حكومه‌تێك دروست بێت فیدڕاڵ بێت، هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، كه هه‌ر یه‌كه و هێزی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ده‌بێت ئه‌فغانستانیش به‌م شێوه بێت، نابێت ناوه‌ند حوكمی ته‌واوی ئه‌فغانستان بكات.
جه‌ختیكرده‌وه، ده‌بێت سیستمێكی هاوشێوه‌ی عێراق له ئه‌فغانستاندا هه‌بێت، كه له راستیدا هه‌موو شتێك پێویسته له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ یه‌كلایی بكرێته‌وه، دژی هه‌ر هێزێكی رادیكاڵی توندڕه‌وین، كه بیه‌وێ به هێز خۆی بسه‌پێنێ، پێویسته حكومه‌تێك هه‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كان له ژێر سایه‌یدا به‌سه‌قامگیری بژین.
ئاماژه‌یپێكرد، له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر په‌نجشیر، ئێمه ئاماده‌ین بۆ شه‌ڕ، ئێمه باوه‌ڕمان وایه، ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان به‌رهه‌می هه‌بێت و ده‌سه‌ڵات دابه‌شكرا، حكومه‌تێكی ناوه‌ندی دروست بوو، مامه‌ڵه‌ی ئاسایی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ده‌كه‌ین.
گوتیشی: پێمان وایه كه هه‌ر حكومه‌تێك بیه‌وێت خۆی به سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بسه‌پێنێت، ئه‌وا شه‌رعیه‌تی نابێت، ئه‌مه قابیلی قبووڵووكردن نییه.
سه‌باره‌ت به دۆخی كابول، ئاماژه‌شیپێكرد، من له كابول نیم، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه كه ده‌رده‌كه‌وێت، هیوادارین هێزی یاسا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌فغانستان، بۆ زانیاریتان هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری نێو ده‌وڵه‌تیش به‌ره‌و پێشده‌چێت، ئه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌رێك هه‌یه 11ـی سێپتێمبه‌ر دووباره بێته‌وه.
ك.ب