سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاسپێردراوی پێشووی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات

سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد تۆفیق عەللاوی بەربژێر و ڕاسپێردراوی پێشووی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

ڕۆژی دووشەممە 23ی ئابی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد تۆفیق عەللاوی بەربژێر و ڕاسپێردراوی پێشووی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.

لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تاوتوێ كرا. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی تێپەڕاندنی تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی عێراق كرایەوە.

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌