کازمی باسی هەڵبژاردەی شەڕ و ئاڵۆزی دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق: بینیمان تیرۆر چیی له مووسڵ كرد
K24 - هەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیی ده‌كاته‌وه وڵات به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕوات، یان ده‌بێت ئاڵۆزی و شه‌ڕوپێكدادان هه‌ڵبژێرین یانیش گۆڕانكاری و گه‌شه‌پێدان.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ، ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی ناوچه‌یه‌كی سوننه‌نشینی به‌غدا رایگه‌یاند "تیرۆر له هیچ شوێنێكی عێراق جێی نابێته‌وه، و رێگه‌ناده‌ین هێزه‌ئه‌منییه‌كانمان به ئامانج بكرێن".
كازمی جه‌ختیشیكرده‌وه "هێرشكردنه‌سه‌ر تاوه‌ره‌كانی كاره‌با سوكایه‌تییه به ته‌واوی عێراقییه‌كان، ئامانجی تیرۆر ته‌نیا وێرانكارییه،و بینیشمان تیرۆر چیی له مووسڵ كرد".
له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌شه‌وه كه بڕیاره مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو بكرێت، كازمی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه كرده‌وه، و گوتی "یان ده‌بێت ئاڵۆزی و شه‌ڕوپێكدادان هه‌ڵبژێرین یانیش گۆڕانكاری و گه‌شه‌پێدان".