واشنتن پۆست: به‌رپرسی CIAـو مه‌لا براده‌ر كۆبوونه‌وه
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ( G7)، به‌ڕێوه ده‌چێت
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، بڵاویكرده‌وه، دوێنێ (23ی ئاب / ئۆگێست) به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له كابول چاویكه‌وتووه به مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر، رابه‌ری چه‌كدارانی تاڵیبان.
رۆژنامه‌ی ناوبراو راشیگه‌یاند، ویلیا‌م بێرێنز، به‌رپرسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا (CIA)، له كابول، دیدارێكی كورتی له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر، ئه‌نجامداوه، تێیدا ئاماژه به شێوازی چؤڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول و ته‌واوی ئه‌فغانستان كراوه، كه ئه‌مه‌ریكا داوایكردووه كاتی كشانه‌وه‌یان، درێژ بكرێته‌وه، چونكه پێشبینی گردبوونه‌وه‌ی ئه‌فغانییه‌كان له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، نه‌كراوه، له‌مباره‌وه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ریگه‌یاند، جگه له هه‌فته‌یه‌ك، مۆڵه‌تی چۆڵكردنی ئه‌فغانستان بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان، درێژ ناكه‌ینه‌وه.
له‌مباره‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ كشانه‌وه‌یان له ئه‌فغانستان.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ( G7)، به‌ڕێوه ده‌چێت، بۆ گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ئالییهتێكی گونجاو له‌پێناو هه‌رچی زوو چۆڵكردنی ئه‌فغانستان، بۆ ئه‌مه‌ش به هه‌زاران ئه‌فغانی له ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، گردبوونه‌ته‌وه، به‌هیوای گه‌یشتن به یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌وروپا.
له ئێستادا بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی (G7) ده‌كات، داوای له جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه، له‌كاتی دیاریكراودا له ئه‌فغانستان نه‌كشێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌ی چۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه به دروستی به‌ڕێوه بچێت.
بایدن كاتێكی دیاریكراوی بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا و بیانی له ئه‌فغانستان دیاریكردووه.
تا ئێستا ئه‌مه‌ریكییه‌كان (48) هه‌زار كه‌سیان له رێگه‌ی ئاسمانه‌وه، له ئه‌فغانستان گواستۆته ده‌ره‌وه، به‌هه‌زارانی دیكه‌ش له‌داهاتوودا، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوله‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌گوازرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: واشنتن پۆست
ك.ب