لاڤرۆڤ: نامانه‌وێت سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ببینین
بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بتوانێت هێرش بكاته سه‌ر ئامانجه‌كانی له ئه‌فغانستاندا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "سێرگی لاڤرۆڤ" رایگه‌یاند، ئێمه ئاماده نین سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی له وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست ببینین.
"لاڤرۆڤ" له میانی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ هاوشانه ههنگارییهكهی "پیته‌ر سیارتۆ" له "بۆدابێست" گوتی: "با بۆتان روون بكه‌مه‌وه، ئێمه بوارێكی ئه‌منی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست هه‌یه، پابه‌ندیی دیاریكراومان هه‌یه، په‌یمانی هاوبه‌شی ئاسایشی ههمووهكیمان هه‌یه. هه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی هێزی چه‌كداری بیانی له ناوچه‌كه په‌یوه‌سته به هه‌مووانه‌وه و پێویسته كۆده‌نگی له باره‌وه هه‌بێت".
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به‌شێك له هێزه‌كانی له وڵاتانی دراوسێی ئه‌فغانستان جێگیر بكات بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بتوانێت هێرش بكاته سه‌ر ئامانجه‌كانی له ئه‌فغانستاندا".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پێشتر رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكردبوویه‌وه، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی "پوتن و بایدن" كه له مانگی (حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021) له "جنێڤ" به‌ڕێوه‌چوو، "بایدن" داوای كردبوو، رووسیا رێگه بدات دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ئه‌فغانستان، به‌شێكیان له وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست جێگیر بكه‌ن، به‌ڵام "پوتن" ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردبوویه‌وه.
سه‌رچاوه: RT