تاڵیبان ناوی چه‌ند به‌رپرسێكی نوێی بۆ ئه‌فغانستان راگه‌یاند
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ناوی وه‌زیری دارایی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری وكاروباری ناوخۆ، والی كابولی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی ده‌نگ و باسی (بجواك)ـی ئه‌فغانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ (24ی ئاب/ ئۆگێست) بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ناوی چه‌ند به‌رپرسێكی نوێی، بۆ ئه‌فغانستان، راگه‌یاند.
ئاژانسی ناوبراو روونیكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ناوی وه‌زیری دارایی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری وكاروباری ناوخۆ، والی كابولی بڵاوكرده‌وه.
ئاماژه‌شیپێكرد، چۆل ئاغا، وه‌ك وه‌زیری دارایی، سه‌در ئیبراهیم وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه و نه‌جیبوڵڵا، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری، ده‌ستنیشانكران.
جه‌ختیشیكرده‌وه، مه‌لا شیرین وه‌ك والی كابول و حه‌مدوڵلا نوعمانیش وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی پایته‌خت، دیاریكران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، كاروباری بانكه‌كان له‌مه‌ودوا به‌رده‌وام ده‌بێت.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ئاماژه‌یپێكرد، ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی ته‌واوی بانكه‌كانی ئه‌فغانستان، ته‌واو بووه، كاتێك به‌هۆكاری ئه‌و ره‌وشه‌ی كه له ئه‌فغانستان دروستبوو، كاره‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستابوو.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسی بانكه‌كانی دیاریكرد، داواشیكرد فه‌رمانبه‌رانی تایبه‌تی بانكه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دابمه‌زرێن.
سه‌رچاوه: مۆنتیكارلۆی نێوده‌وڵه‌تی
ك.ب