پۆمپیۆ: ئه‌مه‌ریكا له‌وپه‌ڕی لاوازیدایه
"هاوڕێكانیشمان باوه‌ڕیان به واشنتن، نه‌ماوه"
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌رده‌می چه‌ند مانگێكی جۆ بایدن، له نێو شانۆگه‌ری سیاسی جیهانی، هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی جیهان به چڕی چاودێری كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌فغانستان ده‌كات، كاتێك ئه‌مه‌ریكا به بڕیاری بایدن، هێزه‌كانی له‌و وڵاته كشانده‌وه.
راشیگه‌یاند، ئیداره‌ی بایدن، ئاسته‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می باراك ئۆباما، دابه‌زیووه، كه دهستیههڵگرتووه له نه‌یاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا (پۆتین، شی جین بینگ و كیم جۆنگ ئۆن)، بۆ ئه‌وه‌ی وێرانبوونی ئه‌مه‌ریكا، ببینن.
روونیشیكرده‌وه، گه‌ڕاینه‌وه بۆ سه‌رده‌می باراك ئۆباما، ئه‌مه‌ریكا له‌وپه‌ڕی لاوازیدایه، به‌رده‌وام داوای لێبوردن له نه‌یاره‌كانمان ده‌كات، ئه‌وان له ئێمه ناترسن، هاوڕێكانیشمان باوه‌ڕیان به واشنتن، نه‌ماوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كاره‌ساتی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، زیانێكی زۆری به واشنتن، گه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌توانین سه‌نگ و هێزی ئه‌مه‌ریكا، له رێگه‌ی ده‌رخستنی هێزه‌كه‌ی، دووباره بگه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌میش له رێگه‌ی دووركه‌وتنه‌وه له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ تاران و پێدانی كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی سیستمی به‌رگریكردن بۆ تایوان، هه‌روه‌ها رێگه‌گرتن له رووسیا، بۆ داگیرنه‌كردنی زیاتری خاكی ئۆكرانیا.
گوتیشی: پێویسته ئیداره‌ی بایدن، هێزی ئه‌مه‌ریكا نیشانی چه‌كدارانی تاڵیبان بدات، ئه‌میش له رێگه‌ی پاراستنی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب