نێچیرڤان بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كه‌سوكاری پرۆفیسۆر نادر نادرۆڤ ده‌كات
له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی پرۆفیسۆر نادر نادرۆڤ كرد.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی پرۆفیسۆر نادر نادرۆڤ كرد.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه: "بۆ كۆچی دوایی زانای كورد، خوا لێخۆش‌بوو، پرۆفیسۆر د. نادر نادرۆڤ پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هه‌ڤاڵان و هه‌موو كوردانی كازاخستان ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "هاوبه‌شی خه‌متانم و خۆتان خۆش بن و بیرهێنانه‌وه‌ی مامۆستا نادرۆڤ به خزمه‌ت و كۆششه‌كانی بۆ هه‌میشه زیندوو ده‌مێنن".