فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ورده‌كاری له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی قوشته‌په ده‌خاته‌ڕوو
هۆكاری هێرشه‌كه و شوێنی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانیش ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
نورى حه‌مه عه‌لی، بەرپرسی میحوەری 5ی رۆژئاوای کەرکووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له چه‌ند گوندێكی ده‌وروبه‌ری سنووری ناحیه‌ی قوشته‌په كه‌وتنه خواره‌وه، بە کوردستان24ی راگەیاند، بەگوێره‌ی زانیارییەکان ئەو مووشەکانە بە شێوەی هەڕەمەکی ئاراستەکراون و شوێنی ئاراستەکردنەکەشیان لە سنوری شارەدێی دووبز بووە.
ئه‌و فه‌رمانده‌ی هێزەکانی پێشمه‌رگه گووتیشی: مووشەکەکان لە چەند ناوچەیەکی جیاواز کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان نەبووە.
بەرپرسی میحوەری 5ی رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگە لە بارەی هۆکاری ئەو هێرشانەش ئاشکرایکرد، کەمتەرخەمی سووپای عێراق و فەرماندەکانی سووپای عێراق لە ناوچەکە و رێککنەکەوتن لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە هۆکاری ئەو هێرشانەن.
جێگای ئاماژه‌یه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 7 مووشه‌ك له نزیك گونده‌كانی سه‌ر به ناحیه‌ی قوشته‌په له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه‌وتنه خواره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی و ماددیان به‌دواوه بێت.
H.B