عێراق: شه‌ممه‌ی داهاتوو لووتكه‌ی به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت
لووتكه‌ی به‌غدا هه‌وڵێكی دیپلۆماسی عێراقه، به‌غدا به‌هۆیه‌وه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی، ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی، رایگه‌یاند، شه‌ممه (28ـی ئاب/ ئۆگێست)، لووتكه‌ی به‌غدا، به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشتریش مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاندبوو، لووتكه‌ی به‌غدا هه‌وڵێكی دیپلۆماسی عێراقیه، به‌غدا به‌هۆیه‌وه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی، ده‌دات.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی، جه‌ختیكرده‌وه، وه‌ك زانیاری سه‌ره‌تایی هه‌ریه‌ك له (ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر و شا عه‌بدوڵڵای ئوردن)، له‌و لووتكه‌یه‌دا ئاماده ده‌بن.
روونیكرده‌وه، عێراق داواتننامهی بۆ هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی (سعوودیه، ئێران، توركیا، ئیمارات، قه‌ته‌ر و كوه‌یت) ناردووه، تا ئێستا ئه‌و وڵاتانه به‌فه‌رمی ئاماده‌ییان ده‌رنه‌بڕیووه، كه ئایا به‌شدار ده‌بن، یاخوود نا، كوه‌یتیش پاڵپشتی خۆی بۆ لووتكه‌ی به‌غدا نیشانداوه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوره
ك.ب