حه‌سه‌ن جه‌باری: په‌كه‌كه هۆكاری سه‌ره‌كی بۆردومانه‌كانی توركیایه
نیازێك هه‌یه بۆ بچووككردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه
K24 – هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن جه‌باری، چاودێری سیاسی، رایگه‌یاند، په‌كه‌كه هۆكاری بۆردومانه‌كانی توركیایه، ئاراسته‌یه‌كی باڵاده‌ستی ناو په‌كه‌كه ئه‌جێندایه‌كی هه‌یه له قازانجی توركیا و بێده‌نگی حكومه‌تی عێراقیش ئاماژه‌یه‌كه بۆ پیلانی بچووككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان 24، له باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بۆردومانكردنی سنووری پێنجوێن، حه‌سه‌ن جه‌باری گوتی: هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م دۆخه، ره‌وشێكی ناخۆشی بۆ هه‌رێمی كوردستان درووستكردووه، لادێكانی ده‌وروبه‌ری پێنجوێن، كه بۆردومان كراوون، ته‌نیا پاساو ئه‌وه‌یه، په‌كه‌كه له‌و سنووره هه‌یه. ئه‌وان ستراتیژیان ئه‌وه‌یه دژی په‌كه‌كه كار ده‌كه‌ن. ئێمه به‌رده‌وام داوامان له هێڵی نیشتمانی په‌كه‌كه كردووه، كاریگه‌ریان زیاتر بێت له خه‌ڵكی دیكه.
گوتیشی: په‌كه‌كه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر چه‌ند ئاراسته‌یه‌كدا، ئاراسته‌یه‌كی هه‌یه زیاتر خزمه‌ت به ئه‌جێندای توركیا ده‌كات، كێشە و ململانێكان دەگوازێتەوە نێو خاكی هەرێمی كوردستان. پێموایه ئه‌مه ساده‌ترین شرۆڤه‌ی ئه‌و ره‌وشه‌یه و خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن، ئه‌وه‌ی رووده‌دات هۆكاره‌كه‌ی په‌كه‌كه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: پێموایه هه‌ندێكیان ده‌زانن ئه‌وه‌ی رووده‌دات هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی ئه‌جێندای توركی ده‌كه‌ن زیاتره و ده‌توانن ره‌وتی رووداوه‌كان به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێت. ئه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی نیشتمانیان له ناو په‌كه‌كه هه‌یه، رۆڵیان لاواز كراوه.
ئه‌و چاودێره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، حكومه‌تی عێراق تا ئه‌م ساته نه‌یتوانیوه سنووره‌كانی خۆی بپارێزێت. هه‌میشه سیاسییه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، بانگه‌شه‌ی خاوه‌نداریەتی عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌م كاته هه‌ستیارانه‌دا رۆڵی ئه‌وان نابینین، وه‌زیری به‌رگری توركیا به روونی ده‌ڵێت ئێمه ئه‌و هێرشه‌مان كردووه، ئه‌ی بۆ حكومه‌تی عێراق بانگیان ناكات و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات، ئه‌مه ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقه. توركیاش ده‌زانێت رۆڵی عێراق لاوازه و حكومه‌ت بێ هێزه، بۆیه هه‌وڵده‌دات له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ته‌سفییه‌ی حسابی خۆی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكات.
سه‌باره‌ت به بوونی په‌كه‌كه له پێنجوێن، حه‌سه‌ن جه‌باری گوتی: كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، به گشتیی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌جێندایه‌كی شاراوه هه‌یه، كه خزمه‌ت به خه‌ڵك ناكات، هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن ئه‌مساڵ ره‌وشێكی ناهه‌مواری وشكه ساڵی هه‌یه، پێموایه شتی شاراوه و ئه‌جێندایه‌كی شاراوه هه‌یه.
له باره‌ی ئه‌و ئه‌جێندا شاراوه‌یه‌ش گوتی: هه‌وڵی زۆر جددی له ئاستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت دراوه و هەمیشە هۆكاری خێر بوونە، به‌ڵام نیازێك هه‌یه بۆ بچووككردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه. بۆیه كاتێك له هه‌رێم شتێك ده‌بێت، په‌لامارێك ده‌درێت، عێراق بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت، پێیانوایه به‌م هۆیه‌وه ئێمه ده‌چینه‌وه باوه‌شی عێراق.
حه‌سه‌ن جه‌باری دووپاتیكرده‌وه، ئاسانترین تێگه‌یشتن خه‌ڵك پێی گه‌یشتووه، ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان گۆڕه‌پانی راسته‌قینه‌ی په‌كه‌كه نییه، ئه‌وان ناوچه‌ی سه‌ختتریان هه‌یه، هه‌رچه‌نده بڕوام وایه خه‌باتی چه‌كداری ئه‌نجامی ئه‌وتۆی نابێت و پشتیوانی نابێت، پێویسته ئه‌وان بچنه ئه‌نقه‌ره و ئیسته‌نبوڵ و له‌وێ خه‌باتی سیاسی بكه‌ن، ئه‌و كات هاوسۆزی و پشتیوانی‌یان زیاتر ده‌بێت و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی بۆ كوردستانیان درووست كردووه، ده‌ڕه‌وێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه خه‌ڵكی بێزار كردووه، خه‌ڵك له مامه‌ڵه‌ی په‌كه‌كه له لایه‌كه‌وه بێزاره و له لایه‌كی دیكه‌وه بووه‌ته هۆكاری بۆردومانی توركیا. ئه‌نقه‌ره‌ش ده‌یه‌وێت په‌یامێك بداته خه‌ڵكی كوردستان و گونده‌كان و پێیان بڵێت، داڵده‌ی په‌كه‌كه نه‌ده‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌تا باخ و بێستان و كێڵگه‌كانتان بۆردومان ده‌كرێن.