سبەی مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبه‌ینێ رۆژی پێنج شەممە 2021/8/26، مووچه‌ی مانگی(هەشت)ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بەبێ لێبڕێن دابەش دەكرێت".

ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی 2021 کرا و مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت. لە رۆژانی داهاتووشدا مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکە دابەش دەکرێت.