دوو ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌نهێنی سه‌ردانی ئه‌فغانستانیان كردووه
دوای سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، گومانیان لا دروستبووه، كه ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی دیاریكراودا له ئه‌فغانستان بكشێته‌وه
K24 – هەولێر:
سیس مۆڵتۆن، له‌گه‌ڵ پیته‌ر مێجه‌ر، دوو ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكان، له ریزی دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان و هه‌روه‌ها پێشتر دوو جه‌نگاوه‌ری كۆنی سوپا بوون، دوای سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، گومانیان لا دروستبووه، كه ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی دیاریكراودا له ئه‌فغانستان، بكشێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سیس مۆڵتۆن ، ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، به‌نهێنی سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابولمان كرد، ئه‌مه كارێكی ترسناك بوو كردمان، كه گه‌یشتین، جهختمانكردهوه كه به زووترین كات ئه‌وێ جێبهێڵین، ئه‌و فڕۆكانهشمان به‌كار نه‌هێنا، كه بۆ چۆڵكردنی ئه‌فغانستان دابینكرابوون، به‌خێرایی روومان له وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش كرد.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، بووه جێی توڕه بوونی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، چونكه به‌بێ هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌م كاره‌یان كردووه.
سیس مۆڵتۆن، راشیگه‌یاند، دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، ده‌ركه‌وت كه واشنتن له چۆڵكردنی ئه‌فغانستان دوا كه‌وتووه، ناشتوانین له‌كاتی دیاریكراودا كۆتایی به كشانه‌وه‌ی سه‌ربازان و كارمه‌ندان و هاوكارانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، بهێنین.
له‌به‌رامبه‌ردا جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، له‌كاتی دیاریكراودا سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه‌ش نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه، داوایان له‌م دوو نوێنه‌ره كردبوو، سه‌ردانی ئه‌فغانستان نه‌كه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و جۆره سه‌ردانانه كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر خێرایی چۆڵكردنی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، كه له ئێستادا له‌كاره له پێشینه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت
ك.ب