داعش هه‌ڕه‌شه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول ده‌كات
تاڵیبان هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كی دیبلۆماسی باش له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا ببه‌ستێت، ناشیه‌وێت به‌ره‌و كیشوه‌ری ئاسیای ناوه‌ڕاست، فراوان بێت
K24 – هەولێر:
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، وه‌زیری گه‌یاندن، له حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، كاتی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان دیاریكراوه، بۆیان درێژ ناكه‌ینه‌وه.
موجاهید، له چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ خالید ئه‌لجبوری، په‌یامنێری (RT) له كابول، رایگه‌یاند، كاتی كشانه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان و سوپای بیانی، دیاریكراوه، بۆشیان درێژ ناكرێته‌وه، بۆیه پێویسته به زووترین كات ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان بكشێته‌وه، چونكه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی كێشه‌و گرفت.
زه‌بیحوڵڵا روونیكرده‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدار له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كراوه، بۆیه پێویسته كرده‌ی كشانه‌وه خێراتر بكرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێك ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه نیشانی جیهان بده‌ین كه تاڵیبان به‌و شێوه نیه كه ولاتانی ئه‌وروپایی باسی لێوه ده‌كه‌ن، گوایه تاڵیبان كه‌ره‌سته‌ی كووشتن و سوكایه‌تیپێكردنی ژنانن، چونكه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئامانجی دیاریكراوی هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، تاڵیبان هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كی دیبلۆماسی باش له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا ببه‌ستێت، ناشیه‌وێت به‌ره‌و كیشوه‌ری ئاسیای ناوه‌ڕاست، فراوان بێت، بۆیه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، پاڵپشتی بزووتنه‌وه‌كه بن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان كاری خراپیكردووه بۆ تێكدانی ره‌وشی ئابووری وڵات، بۆیه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئێستادا كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه ده‌كات.