نورزان به چه‌قۆ كوژرا
به هۆی نه‌مانی باوكییه‌وه له چێشتخانه‌یه‌كی به‌غدا ئیشی ده‌كرد
K24 – هه‌ولێر:
نور هودا عه‌بدولساحێب ناسراو به "نورزان" له‌دایكبووی (2001)، به هۆی نه‌مانی باوكییه‌وه له چێشتخانه‌یه‌كی به‌غدا ئیشی ده‌كرد و له لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه رفێندرا و دوای ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ری به چه‌قۆ كوژرا.
نورزان له چێشتخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی "جادریه"ی به‌غدا كاریكردووه، رۆژی (22ی ئاب/ ئۆگستی 2021)، كاتێك له‌گه‌ڵ شوفێره‌كه‌یدا ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ و كاتێك گه‌یشتوونه‌ته شه‌قامی ئه‌بونه‌واس، ویستوویه‌تی له باخچه‌یه‌ك كه‌مێك كات به‌سه‌ر به‌رێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌و شوێنه‌ی لێی وه‌ستاون، سێ كه‌سی ده‌مامكدار، په‌لاماریان داوه و شوفێره‌كه‌ی رایكردووه و ته‌قه‌یان لێكردووه و كچه‌كه‌یان داوه‌ته به‌ر چه‌قۆ و كوشتوویانه.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، لیوا سه‌عد معه‌ن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، تاوانه‌كه له لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه ئه‌نجامدراوه.
گوتیشی: لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریانخستووه، ده‌ستدرێژی سێكسی نه‌كراوه‌ته سه‌ر، چونكه تاوانه‌كه له‌سه‌ر شه‌قام ئه‌نجامدراوه و چاوه‌ڕێی راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری ده‌كه‌ین.
دایكی نورزان سكاڵای تۆمار كردووه و وته‌ی وه‌رگیراوه.
