ڤیدیۆ.. دیمه‌نی كوشتارگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول بڵاوده‌كرێنه‌وه‌

له‌ باره‌ی زیانه‌ گیانییه‌كانی ئه‌فغانییه‌كانه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌كیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌
دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خۆكوژێك خۆی له‌ ناو ئاپۆڕه‌ی ئه‌و ئه‌فغانییانه‌ ته‌قانده‌وه‌، كه‌ له‌ به‌رده‌م ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كابول كۆببوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌.

ئاژانسه‌ هه‌واڵییه‌كانی خۆرئاوا بڵاویانكرده‌وه‌، 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی بریندار بوونه‌، به‌ڵام له‌ باره‌ی زیانه‌ گیانییه‌كانی ئه‌فغانییه‌كانه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌كیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كانی ئه‌فغانستان دیمه‌نی دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ده‌یان هاووڵاتی ئه‌فغانی خه‌ڵتانی خوێن بوونه‌ و بێ كه‌س كه‌وتوونه‌ته‌ ئه‌و جۆگه‌یه‌ی كه‌ به‌ نزیك دیواری فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا هه‌ڵكه‌ندراوه‌.

دیمه‌نه‌كان ئازاربه‌خشن و ئه‌وانه‌ی توانای بینینی دیمه‌نی له‌و جۆره‌یان نییه‌، باشتر وایه‌ سه‌یریان نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها كه‌سانێك كه‌ خوار ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنن باشتره‌ خۆیان له‌ بینینی ئه‌و دیمه‌نانه‌ بپارێزن.