فوئاد حوسێن: هیچ هۆكارێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو نییه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتیوانیكردن له رێڕه‌وی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له واده‌ی دیاریكراودا كرده‌وه و دووپاتیشی كرده‌وه، دۆخی عێراق له هی ئه‌فغانستان جیاوازه و هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌كی وه‌ك تاڵیبان له عێراق نییه و ژماره‌ی سه‌ربازانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له عێراق كه‌من.
ئه‌م گوتانه‌ی فوئاد حوسێن له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی گوتنی كورت "قصاری القول" له كه‌ناڵی روسیا الیوم هاتوون و گوتی: "به‌راوردكردنه‌كانی نێوان ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌فغانستان هه‌ڵه‌ی زۆریان تێدایه، له‌وانه‌ش: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ژماره‌یان زۆر له‌و هێزانه‌ی ئه‌و وڵاته كه‌متره كه له ئه‌فغانستانن و ناكرێت حكومه‌تی عێراقیش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌فغانستان به‌راورد بكرێت، ته‌نانه‌ت ناكرێت به‌راورد له نێوان هێزه‌كانی عێراق و ئهفغانستیانیشدا بكرێت".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش جه‌ختی كرده‌وه، "هیچ هۆكارێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو نییه و ئه‌و پرۆسه‌یه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت و بریارێكی نێوده‌وڵه‌تی كۆدهنگیش هه‌یه بۆ پشتیوانیكردن له رێڕه‌وی هه‌ڵبژاردن، چ له‌ڕووی سیاسی یانیش دارایی".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی یه‌ك له‌دوای یه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی هه‌ژاند و له ئه‌نجامدا به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌فغانی و رووسییه‌كان، زیاتر له 40 كه‌س كوژراون و سه‌رووی 100 كه‌سیش برینداربوون، پێشبینیش ده‌كرێت له داهاتوودا ئه‌و ژمارانه روو له زیادبوون بكه‌ن.
H.B