"تاڵیبان و كوڕه‌كه‌ی شامه‌سعود گه‌یشتنه رێككه‌وتن"
هه‌ردوولا بڕیاریان داوه، كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و رێگری له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دوو رۆژی شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ناوچه‌ی "په‌نجشێر"ن، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌كه، تا كۆتایی به به‌رهه‌ڵستی كابول بهێنن و ناوچه‌كه‌یان راده‌ست بكه‌ن.
كه‌ناڵی "Geo TV"ی پاكستانی بڵاویكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و هاوپه‌یمانی باكوور، كه هێزه‌كانی لایه‌نگری "كوڕه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود" ده‌گرێته‌وه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌ردوولا بڕیاریان داوه، كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و رێگری له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیاری كه‌ناڵه‌كه، رێككه‌وتنه‌كه له شاری "شاریكار" له ویلایه‌تی "په‌روان" واژووی له‌سه‌ر كراوه.
ئه‌و كه‌ناڵه پاكستانییه باسی له‌وه‌شكردووه، بڕیاره هه‌ردوولایه‌ن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رێككه‌وتنه‌كه‌یان رابگه‌یه‌نن.
تا ئێستا هیچ كام له شاندی دانووستانكاری تاڵیبان و هه‌رێمی په‌نجشێر زانیاریان له باره‌ی ئه‌نجامی گفتوگۆی نێوانیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.