سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عەبدولڵا حمێدی عەجیل یاوەر دەکات
بارودۆخ و باروگوزەرانی دانیشتوانی رۆژئاوای دیجلە و ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سوریا تاوتوێ کرا
K24- ههولێر:
رۆژی پێنجشەممە 26ـی ئابی 2021 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخی هۆزی شەمەڕ، شێخ عەبدوڵلا حمێدی عەجیل یاوەر کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخ و باروگوزەرانی دانیشتوانی رۆژئاوای دیجلە و ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سوریا تاوتوێ کرا.
هەڕەشەی تیرۆریستان و پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکانی پارێزگای نەینەوا تەوەرێکی دیكهی ئەو کۆبوونەوەیە بوو.
H.B